قائیمقامی سلێمانی داوادەکات خەڵک باڵندە و ئاژەڵەکانیان بیربێت

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەم سەرما و شەختەیەدا ئاژەڵ و باڵندەکانیان بیربێت و خواردن و دانەوێڵەیان بۆ دابنێن.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، لە چەند شوێنێکی شارەکە دان و خۆراکی بۆ باڵندە و ئاژەڵە بێلانەکان دابینکرد و ڕایگەیاند، “داوا لە ھاوڵاتییان و ژینگەپارێزان و ئاژەڵدۆستان دەکەم لەم سەرمایەدا باڵندە و ئاژەڵەکانتان بیربێت و چەند بۆتاندەکرێت لەسەر شەقام و ڕێگەوبانەکان خواردن و دانیان بۆ دابنێن “.

وتیشی، “بە ھۆکاری بارینی بەفرێکی زۆر و داپۆشینی ھەموو شوێنێک بە بەفر و بەستەڵەک، بە ئەستەم باڵندە و ئاژەڵەکان خواردنیان دەستدەکەوێت، لەبەر ئەم ھۆکارە و وەک ئەرکێکی مرۆڤدۆستانە ھەرکەسە و لە ماڵ و شوێنی کارەکەی دان و خۆراک بۆ باڵندە و ئاژەڵە بێلانەکان دەبنێت بۆ ئەوەی بە ھەوڵی ھەمووان ژینگە و ژیانی گیانداران لە فەوتان ڕزگاربکەین “.

May be an image of 2 people, car and road

May be an image of outdoors

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان: بڕیارە کاتژمێر 11:00 کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکات

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاریی تەواو کراوە و بڕیارە کاتژمێر 11:00 دەستپێبکات.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەورەسەکانی دوورگەکەی دەریاچەی دووکان دەرکەوتووە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی…
Total
0
Share