سەدان ئێزیدی لە چیای شەنگال لەناو بەفردا گیریان خواردووە

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەوە ڕووی لە ناوچەکە کردووە، 700 خێزانی ئێزدی لە چیای شەنگال لەناو چادرەکانیاندا لەناو بەفر گیریان خواردووە و لە بارودۆخێکی قورسدان.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، گەیشتنی خواردن و پێداویستی بە کامپی “سەردەشت” لە چیای شەنگال ئەستەم بووە و ئەو سەدان ئێزدییە لەو ناوچەیە پێویستیان بەهاوکارییە.

ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، کە خۆشی ئێزدییە لەسەر ئەو بارودۆخە نوسیویەتی، “پێویستە نەک ئێستا دواتریش چارەسەرێک بۆ کێشەی ئەو کەسانە بدۆزرێتەوە، بەتایبەت ئەگەر ڕێککەوتننامەی شەنگال جێبەجێبکرێت”.

لە ساڵی 2014ەوە، زیاتر لە 700 خێزانی ئێزدی لە ترسی پەلاماری چەکدارانی داعش خۆیان گەیاندە بەرزاییەکانی چیای شەنگال و بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و ئەمنی شەنگالەوە، تا ئێستا ئەو خێزانانە لەو بەرزانییانەدا ماونەتەوە.

بابەتی پێشتر

دەوڵەتی یاسا: بودجەی 2022 پەسەندناكرێت ئەگەر بەهای دۆلار كەمنەكرێتەوە

بابەتی دواتر

ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی بەفر و شەختەوە ئەندامێکی جەستەیان شکاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە لەپێناو خۆشگوزەرانیی خەڵک و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەوڵی ئێمە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، خۆشگوزەرانیی خەڵکەکەمان و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان. بافڵ جەلال تاڵەبانی،…
Total
0
Share