ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا و ئەفریقا چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێز لەخۆدەگرن، لە گرنگترینیاندا یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاریدەکەن.
لە جامی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما یاریی قۆناغی 16 بەرامبەر لیچی ئەنجامدەدات، لە ئیسپانیاش یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا یاریی قۆناغی 16 بەرامبەر یانەکانی ئیڵچی و ئەتلەتیک بلباو دەکەن.
لە ئینگلتەراش، یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلیزییەکان لەنێوان یانەکانی ئارسیناڵ و لیڤەرپوڵ سازدەکرێت، تیایدا یەکێک لەو دوو یانە زەبەلاحە سەرکەوتن بۆ یاریی کۆتایی مسۆگەردەکەن.
جامی ئیتاڵیا (قۆناغی 16)
ڕۆما – لیچی (11:00)
جامی شای ئیسپانیا (قۆناغی 16)
ئیڵچی – ڕیاڵ مەدرید (9:00)
ئەتلەتیک بلباو – بەرشلۆنە (11:00)
جامی ڕایەڵەی یانە پیشەگەرە ئینگلیزییەکان (نیوەی کۆتایی – گەڕانەوە)
ئارسیناڵ – لیڤەرپوڵ (10:45)
خوولی ئیسپانیا (هەفتەی 21)
خیتافی – غەڕناتە (9:00)
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا (گەڕی 3)
سیرالیۆن – گینیای کەمەرەیی (7:00)
کۆتدیڤوار – جەزائیر (7:00)
مالی – مۆریتانیا (10:00)
گامبیا – تونس (10:00)