تووشبووانی ئۆمیكرۆن 5 دیارترین نیشانەكانی تووشبوون دیاریدەكەن

گۆڕاوی ئۆمیكرۆن-ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، دوێنێش یەكەمین حاڵەتەكانی تووشبوون لە سلێمانی ئاشكراكران.

ئەوەی گۆڕاوەكە لەوانەی پێش خۆی جیادەكاتەوە، خێراییە لە بڵاوبوونەوەدا.

بەپێی ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی ئۆمیكرۆن چەند نیشانەیەكی جیاوازی لە گۆڕاوەكانی دیكە هەیە، بەجۆرێك زۆر لە نیشانەكانی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا دەچن.

كۆرۆنا و گۆڕاوەكانی پێشوو چەند نیشانەیەكیان هەبوون وەك تا، لەدەستدانی هەردوو هەستی تام و بۆن و سەرئێشە.

بەڵام گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەبێتەهۆی سووتانەوەی قورگ، لووت تەڕی، پژمە و سەرئێشە، جگە لە ئازاری ماسوولكەكان.

هەروەك هەندێك لە تووشبووان بەدەست سكچوون، ڕشانەوە، هێڵنج، لەدەستدانی حەزی خواردن و هەناسە توندییەوە ناڵاندوویانە.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن (كۆلێجی كینگەر لەندەن) سەرپەرشتیكراوە، “ئەگەر تووشی ئەنفلۆنزا بوویت لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا، بە ڕێژەی 50% ئەگەری هەیە تووشی ئۆمیكرۆن بووبیت”.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

بابەتی دواتر

(NBA) فیلادلفیا لە ئۆرلاندۆ ماجیکی بردەوە و ئێمبید 50 خاڵی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share