پێگەی فەرمی پاریس سان جێرمان چەند وێنەیەكی مێسی-ی ئەرجەنتینی لە ڕاهێنانەكاندا بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بە چاكبوونەوەی داوە.
مێسی لە سەرەتای ساڵی 2022ەوەوە نەیتوانیوە بەشداریی سێ یاریی یانەی پاریس سان جێرمان بكات.
لەوكاتەوەی لە كۆرۆنا چاكبۆتەوە، ئەوە یەكەمجارە بەشداریی ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی پاریس دەكات.
مێسی لە جامی فەرەنسا و دوو یارییەكەی لیۆن و بریست لە خولی فەرەنسا نەیتوانی بەشداری بكات.
پێنج ڕۆژ لەبەردەم مێسی-یە بۆ ئەوەی لە ڕووی جەستەییەوە خۆی بۆ یارییەكەی ڕیمس ئامادەبكات.
مێسی لە 11 یاریی خولی فەرەنسا یەك گۆڵی بۆ پاریس كردووە، لە پێنج یاریی چامپیۆنز لیگیش پێنج گۆڵی كردووە.