چیرۆکی مانێ و لیڤەرپوڵ کۆتایی هات؟

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان لە تویتەر نووسیویەتی، “مانێ کۆتا بڕیاری خۆی بە ئیدارەی لیڤەرپوڵ ڕاگەیاندووە، لە لیڤەرپوڵ بەردەوام نابێت.”

گرنگترین سەرچاوەکان لەنموونەی ڕۆژنامەکانی “زە سەن و دەیلی مەیڵ”، تەنانەت پێگە و ماڵپەڕە نزیکەکانی “ڕێدز” لە نموونەی “لیڤەرپوڵ ئیکۆ و ئانفێڵد وەچ” پشتراشتیان کردووەتەوە، کە ئەستێرەکەی سەنیگال دوای شەش وەرز یاریکردن لە یانەی لیڤەرپوڵ، لەئێستادا لەگەڵ یانەی بایرن میونشن لەسەر هێڵە و نزیکە ماڵئاوایی لە سوورپۆشەکانی پریمەرلیگ بکات.

https://twitter.com/AnfieldWatch/status/1530892168864350210

یۆرگن کلۆپ لەو بارەیەوە وتوویەتی، “مانێ یەکێک لە سەرکەوتووترین و ماندووکەرترین وەرزەکانی بەڕێ کرد، دەیبینم لە ژیانی ئاساییدا بەختەوەرە، وەرزی داهاتوو لە هەر یانەیەک بێت، یەکێک دەبێت لە گەورەکان.”.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، بایرن میونشن بە 35 ملیۆن پاوەند دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ مانێ واژۆ بکات، چونکە یاریزانەکە تەنها یەک وەرزی لەگەڵ لیڤەرپوڵدا ماوە.

بابەتی پێشتر

مان یونایتد بۆ دی یۆنگ: دەتکەین بە گرانبەهاترین

بابەتی دواتر

وەزیری كارەبا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشی پێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share