تۆماس تۆخێڵ: چێڵسی پێویستی بە پشووە

دوای یەكسانبوونیان لەگەڵ یانەی برایتۆن، تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری چێڵسی ڕایگەیاند، ‏‏”هەست بە هیلاكی دەكەین و یاریزانەكان ناتوانن ڕابكەن و پێویستمان بە پشووە”.‏

تۆخێڵ باسی لەوە كرد، تیپەكەی لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە زۆر هیلاكە و ‏یاریزانەكان توانای ڕاكردنیان نەماوە.‏

وتیشی، “گەنجەكانم پێویستیان بە پشووە، پێویستیان بەوەیە كەمێك لە تۆپی پێ ‏دووربكەونەوە، هیچ چارەسەرێكی ترم نییە”.‏

تۆخێل ڕەتیكردەوە كێشەی لەگەڵ هیچ یاریزانێكی چێڵسی هەبێت و ئاشكرایكرد، ‏بێزاربوونیان بەهۆی زۆریی یارییەكانیانەوەیە.‏

بابەتی پێشتر

مێسی گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەكانی پاریس سان جێرمان

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداریی لە هەڵەیەکی بڵاو لەبارەی ئۆمیکرۆنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share