مان یونایتد لە نێیمار دووردەکەوێتەوە و هۆکارەکەش کریستیانۆیە

ماوەیەکە میدیاکان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە مانچستەر یونایتد دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەدا نێیمار جونیۆری بەڕازیلی بکڕێت.

تۆڕی “ESPN Deportes”بەڕازیلی ئاشکرایکردووە، ئیریک تێن هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری “شەیتانە سوورەکان” نایەوێت ئەستێرەیەکی دیکەی گەورە لە تیپەکەیدا هەبێت، جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە نێیمار هاوشێوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە و لە ژووری جلگۆڕینەکان کێشە دروستدەکات.

ئیدارەی پاریس سان جێرمان هەوڵی ڕزگاربوون لە نێیمار دەدات، ئەو هەنگاوەش دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی گەورەی دیکە، لە هەمان کاتدا کەمکردنەوەی ئاستی مووچەی یاریزانان.

نێیمار لە هاوینی 2017وە درێسی یانەی پاریس سان جێرمانی پۆشیوە، یەکێکە لە خاوەن بەرزترین مووچەکان کە دەگاتە 30 ملیۆن یورۆی ساڵانە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی پێکانەکانەوە سوودێکی ئەوتۆی بە پاریس نەگەیاندووە.

ڕیزبەندیی پریمەرلیگ

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دارستان بێچووە ئاسکێک رزگار دەکەن و راوچییەکەش دەستگیردەکەن

بابەتی دواتر

پێنج هۆکار وایکردووە ئاسینسیۆ بڕیاری ڕۆیشتن بدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەس نایەتە جێی دێمبلی

یانەى بەرشلۆنە بەنیاز نییە بۆ جێگەى دێمبلی هیچ یاریزانێک بکڕێت. بە پێی ڕاگەیاندنەکان، چاڤی ڕاهێنەر سەرباری ڕۆیشتنی دێمبلی،…
Total
0
Share