ئالابا له‌ ڕووی تاکتیکیه‌وه‌ بۆ لیڤەرپوڵ گونجاوە؟ ئیمیڵ هیسکی وەڵامدەداتەوە..

داڤید ئالابا، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن

یانەی لیڤەرپوڵ بەهۆی پێکانی بەرگریکارانیەوە دووچاری ئاستەنگی هونەری بووە و بەڕێوبەرانی یانە هەوڵدەدەن لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 بۆند پێشکەشی داڤید ئالابای بەرگریکاری بایرن میونشن بکەن.

ئالابای ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەمسا لە هاوینی 2021 بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە بەڕێوبەرانی بایرن میونشن سەرکەوتونەبوون لە نوێکردنەوەی، کێشەیەکی گەورەش لە نێوان یاریزانەکە و یانە ئەڵمانییەکەیدا لەسەر موچەی تەرخانکراو دروستبووە و پێناچێت بەم زووانە جەمسەرەکان بە ئەنجامێکی ئەرێنی بگەن.

شکستی بایرن لە گفتوگۆکاندا دەرفەتی بە چەندین یانەی دیکەداوە هەوڵ بۆ قایلکردنی ڕەش ئەسمەرەکە بدەن، لە نێوانیاندا یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی کە بەهۆی پێکانی هەردوو سەنتەری بەرگری پێکهاتەی کلۆپەوە، ڤێرجیل ڤان دایک و جۆ گۆمێز و دواتریش فابینیۆ دووچاری ئاستەنگی بووە.

ئیمیل هیسکی، ئه‌ستێره‌ی دێرینی لیڤه‌رپوڵ و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را

ئیمیڵ هیسکی ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا و شیکەرەوەی سکای سپۆرت ڕایدەگەیەنێت، ” گواستنەوەی ئالابا بۆ لیڤەرپوڵ لێدانێکی گەورە و کاریگەر دەبێت، دەتوانێت لە پێگەکانی سەنتەری بەرگری و بەرگری باڵی چەپ و ناوەندی بەرگری یاریبکات، ئەوەش کۆپییەکی نوێیە لە جەیمس میڵنەر، یاریزانێکە دەتوانێت لە هەموو گۆشەکانی یاریگا یاریبکات، ئەگەر تەماشای ئەوەش بکەین کە بەدەستیهێناوە زۆر گەورەیە، دەزانێت بۆ بردنەوە پێویستی بە چییە، ئەو ئەقڵیەت و بیرکردنەوەیە بۆ یانە ئینگلیزیەکە پێویستە و پێموابێت خۆشیان یەکێکیان بەم خەسڵەتانە دەوێت”.

بەبۆچوونی هیسکی، ئالابا ئەگەر پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە بکات لە هەردوو ڕووی هونەری و دەروونیەوە کاریگەری دروستدەکات، لەم سۆنگەیەشەوە پەیامێک ئاڕاستەی ئیدارەی یانە سوورەکە دەکات و داوایان لێدەکات لە گواستنەوەیدا پەلە بکەن تاوەکو بایرن تەواوی کێشەکانی چارەسەر نەکردووە.

بابەتی پێشتر

"مۆرینیۆ هاوڕێمە و دوای ڕۆیشتن هەرگیز لەگەڵ گواردیۆلا قسەمان نەکردەوە"

بابەتی دواتر

دوای فێرگی، بە چوار ڕاهێنەر و ملیارێک و 36 بۆند یونایتد خۆی نەگرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی ڕیاڵی بێ هیوا کرد

مباپی هێرشبەری فەرەنسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەى پاریس بەرەو باشتر دەچن. ڕۆژنامەکانی فەرەنسا جەخت لەوە دەکەنەوە کە مباپی بە…
Total
0
Share