ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام دەدرێن

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام دەدرێن.‏

لەخولی ئینگلتەرا كاتژمێر 10:30 خولەك یاریی لوتكە لە نێوان لیستەر سیتی و تۆتنهام ‏بەڕێوەدەچێت.‏

لیستەر سیتی دەیەمە و تۆتنهام شەشەمە.‏

كاتژمێر 11:00ی شەویش یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی ‏ڕووبەڕووی یانەی برینتفۆرد دەبێتەوە.‏

برینتفۆرد چواردەیەمە، مانچستەر یونایتد حەوتەمە.‏

لە ئیسپانیاش یەك یاریی بەهێز بەڕێوەدەچێت، كاتژمێر 11:30 خولەك ڤالانسیا بەرامبەر ‏ئیشبیلیە یاریی دەكات.‏

لە پێنج یاریی ڕابردووی نێوان هەردوو یانەكە، ئیشبیلیە براوە بووە.‏

ئیشبیلییە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە و ڤالانسیاش دەیەمە.‏

لە قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیاش، ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێتە میوانی ڕیاڵ سۆسیداد.‏

یارییەكە لە یاریگای ئانوێتا بەڕێوەدەچێت، براوە دەچێتە قۆناغی هەشت و دۆڕاوەش ‏ماڵئاوایی دەكات.‏

هەر لە قۆناغی شانزە، بەڵام لە جامی ئیتاڵیا، ئینتەرمیلان لەناو یاریگای خۆی میوانداریی ‏ئیمبۆلی دەكات.‏

بەشێك لە یارییە گرنگەكان:‏

خولی ئینگلتەرا

لیستەرسیتی – تۆتنهام 10:30‏

برینتفۆرد – مانچستەر یونایتد 11:00‏

خولی ئیسپانیا

سێلتاڤیگۆ – ئۆساسۆنا 9:00‏

ڤالانسیا – ئیشبیلیە 11:30‏

خولی فەرەنسا

لیل – لۆریان 9:00‏

مۆنتپیلیە – تروا 9:00‏

جامی شای ئیسپانیا

ڕیاڵ سۆسیداد – ئەتلەتیكۆ مەدرید ‏

جامی ئیتاڵیا

ئینتەر میلان – ئیمپۆلی 11:00‏

بابەتی پێشتر

كۆشكی سپی: ڕوسیا ئامادەی هێرشی سەر ئۆكرانیایە و پوتین هەڕەشەكەی دروستكردووە

بابەتی دواتر

مێسی گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەكانی پاریس سان جێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share