کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو پلەکانی گەرما بۆ نزمترین ئاست دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەزەزانیی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمشەو و سبەینێ لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (2تا4) پلە نزمتربنەوە و ئاسمانیش ساماڵ بێت.

کەشناسیی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمشەو لە ئاسمانی ناوچەکانی ڕاپەڕین، سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی، هەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی گەرمیان پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ بێت، بۆیە سبەینێ بەیانی نزمترین پلەکانی گەرمی دادەبەزێت بە (2تا4) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە گەڵ نزمترین پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دهۆک و ناوچە شاخاویەکانیش کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت نزمترین پلەکانی گەرمی دادەبەزێت بە (1تا2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە گەڵ نزمترین پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق: گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بەخێرایی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەتەوە

بابەتی دواتر

لە هەولێر شەش سەرۆك شارەوانی دەگۆڕدرێن و سیان دووردەخرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بڵاوكردەوە

جێێنشینی ئه‌بوزه‌بی ، له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و…
Total
0
Share