توركیا بودجەی دەزگای هەواڵگری بە دەیان ملیۆن دۆلار زیادكردووە

بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو زیادبوونێكی بەرچاو لە بەرنامەی وەبەرهێنان لە بەرژەوەندیی دەزگای هەواڵگری بەدیدەكرێت

بودجەی وەبەرهێنان لە دەزگای هەواڵگریی توركیا بە بڕی 525 ملیۆن لیرەی توركی (نزیكەی 38.7 ملیۆن دۆلار) لە ساڵی 2022دا زیادیكردووە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی زەمان بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی ڕۆژنامە توركییەكە، بەرنامەی وەبەرهێنانی 2022 كە بە واژووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار دەرچووە، دەڵێت، دەزگای هەواڵگری 825 ملیۆن لیرەی توركی بۆ پڕۆژەكانی لە ساڵی 2022دا خەرجدەكات، لەكاتێكدا بودجەی وەبەرهێنانی دەزگاكە لە ساڵی ڕابردوودا 300 ملیۆن لیرە بووە، بەڵام 631 ملیۆن لیرە خەرجكراوە.

زەمان ئاشكرایكردووە، بەرنامەی وەبەرهێنانی ساڵی 2022 باس لە تەرخانكردنی سەرچاوەی دارایی بۆ دەزگاكانی هەواڵگری و ئاسایش و دادپەروەری دەكات، لەسەر ئەو بنەمایەش، بڕی 11 ملیۆن لیرەی توركی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش تەرخانكراوە بۆ كڕینی ئامێر و كەلوپەل لە چێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لەكاتێكدا پارەی تەرخانكراو بۆ مەبەستی “زیادكردنی توانای ڕیشەكێشكردنی تیرۆر” 80 ملیۆن لیرەی توركییە، هەروەها نزیكەی 400 ملیۆن لیرەی توركی تەرخانكراوە بۆ “هەواڵگری” بۆ ساڵانی 2022-2023، لەو بڕە 200 ملیۆن لیرەی توركی لە ساڵی 2022دا بۆ كڕینی كەلوپەل و ئامێر خەرجدەكرێت.

ڕۆژنامەكە دووپاتیكردووەتەوە، زیادبوونێكی بەرچاو لە بەرنامەی وەبەرهێنان لە بەرژەوەندیی دەزگای هەواڵگری بەدیدەكرێت، لە ماوەی نێوان 2020-2024 بڕی سێ ملیار و 322 ملیۆن و 285 هەزار لیرەی توركی بۆ بونیادنان، پڕۆژەی ڕووپێوی و كڕینی ئامێر و كەلوپەل تەرخانكراوە.

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، هەر لەمساڵدا بودجەی وەبەرهینان بە بڕی 292 ملیۆن لیرەی توركی خەرجدەكرێت بۆ 332 كیلۆمەتر لە دیواربەندی سنووری و ئامێر و كەلوپەل، هەروەها بودجەیەكی تایبەت دیاریكراوە بۆ ویلایەتی وان، كە كۆچبەرە ئەفغانییەكان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەشێوەیەكی بەردەوام پیایدا تێپەڕیون.

هەروەها بڕی یەك ملیار و 200 ملیۆن لیرەی توركی بۆ بونیادنانی دیوارێكی جیاكەرەوە و باشكردنی ڕێگای مەفرەزەكان تەرخانكراوە، بۆ 238 كیلۆمەتر لە دیواربەند و ڕێگا و سیاج بە ڕووبەری 33 كیلۆمەتر لەسەر سنووری شرناخ.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا باس لە سەردانەكانی عامری و قائانی بۆ هەولێر و بەغداد دەكات

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی ئامارەكانی تایبەت بە شكان و ڕووداوی هاتوچۆی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ و پێكدادان لە نێوان فەلەستینییەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیلدا ڕوویدا

هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی”ئەقسا”لە قودس و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی فەلەستین برینداربوون. تەلەفزیۆنی…
Total
0
Share