ئیسرائیل چەند شوێنێکی لە خاکی سوریا بۆردومانکرد

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئیسرائیل چەند شوێنێکی لە خاکی سوریادا بۆردومان کردووە کە ئەگەری هەیە کۆگای موشەک و تەقەمەنی بوبێت و چەکدارەکانی نزیک لە ئێران خاوەنداریان کردبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری، ئەو شوێنەی کە ئیسرائیل بۆردومانیکردووە دامەزراوەیەکی سەربە وەزارەتی بەرگری سوریا بووە و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانی تێدا جێگیرکراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 25 ی کانونی یەکەم، ئاژانسی سانای سوری، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە گوایە سیستمی دژە موشەکی وەزارەتی بەرگری سوریا توانیویەتی بەرپەرچی موشەکەکانی ئیسرائیل بداتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە سورییەکە ئیسرائیل چەند شوێنێکی لە ناوچەی مسیاف لە پارێزگای حوما بۆردومان کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، پێش ئەم هێرشەی ئیسرائیل دەنگی فڕۆکە بە ئاسمانی لوبناندا بیستراوە.

ئیسرائیل ئەگەر بیەوێت بگات بە پارێزگای حوما لە سوریا ئەوا دەبێت ئاسمانی لوبنان بەکاربهێنێت.

ناکۆکییەکانی ئێران و ئیسرائیل قوڵتر بوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆرنیا هەزاران مەدەنی و سەرباز ناوچەکەیان چۆڵکرد+ڤیدیۆ

بابەتی دواتر

کێشەکانی کارەبای عێراق ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share