حوسییەكان بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیانكردەسەر ئیمارات و تەقینەوەیەك ڕوویدا

حوسییەكانی یەمەن لەڕێگەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیانكردەسەر میرنشینی ئەبوزەبی لە ئیمارات و سێ تەنكەری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان تەقینەوە و ئاگر لە فڕۆكەخانەی ئەبوزەبی كەوتەوە.

پۆلیسی ئەبوزەبی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئاگرێك لە نزیك كۆگاكانی كۆمپانیای ئەدنۆك لە میرنشینەكە كەوتەوە و سێ تەنكەری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان تەقینەوە.

ئاشكرایكردووە، ئاگرێكی تر لەو بەشەی فڕۆكەخانەی ئەبوزەبی كە تازە دروستدەكرێت كەوتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیمارات بڵاویكردەوە، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا، لەت و تەنی بچووك لە شوێنی هەردوو ڕووداوەكە دۆزراونەتەوە و پێدەچێت پارچەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بن.

لای خۆیانەوە حوسییەكانی یەمەن بەرپرسیارێتیی خۆیان لە ئەنجامدانی هەردوو هێرشەكە ڕاگەیاند و وتەبێژی گروپەكە لە تویتەر ڕایگەیاند، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ڕاگەیەندراوێك لەبارەی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی جۆری لە قووڵایی خاكی ئیمارات-دا بڵاودەكەنەوە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی سێ ڕۆژ تاقیکردنەوەکان ڕاگیران

بابەتی دواتر

سبه‌ینێ مووچه‌ى چوار وه‌زاره‌ت‌ دابه‌شده‌كرێت ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share