لە پەخشی راستەوخۆدا رەجەب تەیب ئەردۆگان دۆخی تەندروستی تێکچوو

رەجەب تەیب ئەردۆگان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و بەرنامەکە دەبڕێت و دوای 15 خولەک دەگەڕێتەوە و داوای لێبوردن دەکات.

شەوی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی، لە یەکێک لە کەناڵەکانی وڵاتەکەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی ئەنجامدا.

لەسەرەتادا بەرنامەکە لەو کاتەی بڕیاربوو دەستپێبکات 90 خولەک دواکەوت، دواتریش لەناو بەرنامەکەدا کاتێک پێشکەشکارەکە پرسیاری ئاڕاستەکرد، نەیتوانی وەڵامبداتەوە و بەرنامە راگیرا.

دواتر و دوای 15 خولەک بەرنامەکە دەستیپێکردەوە و دوای لێبوردنی کرد و رایگەیاند، تووشی ئەنفلۆنزایەکی قورس بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی پەخشی ئـ.ـیسرائیل: سوپای ئـ.ـیسرائیل ئامادەکاریی کردووە بۆ بـ.ـۆردومانکردنی هەموو لوبنان

ئـ.ـیسرائیل هەڕەشەی بۆردومانکردنی هەموو لوبنان دەکات و دەستەی پەخشی ئەو وڵاتەش دەڵێت، “ئەگەر حکومەتی لوبنان پابەندی مەرجەکان نەبێت،…
Total
0
Share