ژەهراویبوونێكی بەكۆمەڵ لە میسر ڕوویدا

40 گەشتیاری ڕوس ژەهراویبوون فۆتۆ: ڕۆیتەرز

دەسەڵاتدارانی تەندروستیی میسر بڕیاریاندا هۆتێلێك بۆماوەی دوو ڕۆژ دابخەن، پاش ژەهراویبوونێكی بەكۆمەڵی گەشتیارانی ڕوسی.

ئاژانسی (نۆڤۆستی) لە زاری ڤیكتۆر فۆرۆبایف، كونسوڵی ڕوسیا لە غردقە ڕایگەیاند، هۆتێل (ئەی ئێم ئێس ڕۆیاڵ) لە غردقە بۆماوەی 48 كاتژمێر داخراوە، پاش گواستنەوەی گەشتیاران بۆ نەخۆشخانە بەهۆی ژەهراویبوونەوە، ئەودوای نیشتەجێبووانیش بۆ هۆتێلێكی دیكە گوازراونەتەوە.

دیپلۆماتكارەكە ئاماژەی بەوەشكرد، كونسوڵخانەی ڕوسیا كار لەسەر زانینی هۆكاری ڕووداوەكە دەكات.

بەپێی ئاژانسی تاس لە ڕووداوەكەدا كە دوێنێ بووە نزیكەی 40 گەشتیاری ڕوسی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئاژانسەكە لەزاری كەسوكاری گەشتیاران ئاشكراشیكرد، زۆرینەی ئەوانەی تووشی ژەهراویبوون بوون منداڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازیمان لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکا ئەنجامداوە

ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، وردەکاریی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ…
Total
0
Share