لە سلێمانی سێ ڕۆژ تاقیکردنەوەکان ڕاگیران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە سارد و سەرمایەوە بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە سبەینێوە تا هەفتەی داهاتوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، “دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرما و بۆ پاراستنی گیانی قوتابییان و خوێندکاران، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە، تاقیکردنەوەکان دەچنە (2022/1/25) بەپێی خشتەیەکی تایبەت کە لەلایەن کارگێڕیی قوتابخانەکانەوە دیاریدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم ئاشكراكرا

قوباد تاڵه‌بانى و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی دەستپێکردنی گفتۆگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی…
Total
0
Share