قائانى دووبارە لە عێراقە ‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ى فەیلەقی قودسی سوپاى پاسدارانى ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ‏چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كۆببێته‌وه‌. ‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فەیلەقی قودسى سه‌ر به‌ ‏سوپاى پاسدارانى ئێران، شه‌وى ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته‌ عێراق و له‌ نه‌جه‌ف بووه‌. ‏

میدیاكان ئاشكرایانكردووە، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ قائانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی ‏شیعه‌كان دوایین پێشهاته‌كان تاوتوێ بكات. ‏

هه‌ر به‌پێی زانیاریی میدیا‌كان، قائانى له‌لایه‌ك هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ شیعه‌كان ‏ده‌دات، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ پێكهێنانى حكومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ چێوه‌ى ‏هه‌ماهه‌نگی تاوتوێ ده‌كات.‏

قائانی لە نەجەف سەردانی مەزاری محەمەد سادق سەدر، باوكی موقتەدا سەدری كردووە، ‏بەڵام دیار نییە سەردانی خودی موقتەدا سەدری كردبێت، یان نا، بەو پێیەی قائانی لە ‏نەجەف بووە و بارەگای سەرەكیی ڕێبەرەكەی ڕەوتی سەدریش هەر لە نەجەفە.‏

بابەتی پێشتر

عامری دێتە هه‌ولێر

بابەتی دواتر

ڕاپۆرت.. هەموو شتێك لەبارەی زە بێستی فیفاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک لە بەسرە روویدا

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق روویدا و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share