هەشت كاتژمێر كاردەكات.. ڕۆبۆتێكی چینی خاشاك كۆدەكاتەوە

ڕۆبۆتەكە

كۆكردنەوەی خاشاك یەكێكە لەو گرفتانەی ڕوبەڕووی ژمارەیەك لە حكومەتەكان دەبێت، لەكاتێكدا هەندێكی دیكەیان پشت بە هۆكاری پێشكەوتوو دەبەستن بۆ كۆكردنەوە و دووبارە بەكارهێنانەوەی.

بەڵام لە هەموو حاڵەتێكدا مرۆڤ ڕۆڵی سەرەكی هەیە لە كۆكردنەوەی خاشاك كە لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە دەگۆڕێت.

لەو چوارچێوەیەدا چین لە هەوڵدایە بۆ فراوانكردنی بەكارهێنانی ڕۆبۆت لە سەرجەم چالاكییە ژیانییەكاندا، لەوانەش پەرەپێدانی تەكنیكێك كە ئەركی تەواوی پاكردنەوە بداتە ڕۆبۆتەكان بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ.

لەم نێوەندەدا ڕۆبۆتێكی نوێ ئاشكراكرا كە لەلایەن چینەوە پەرەیپێدراوە بۆ كۆكردنەوەی خاشاك و دەتوانێت كارەكەی بەوپەڕی وردییەوە ئەنجامبدات، پشتبەست بە سیستمی ئاراستەكردن و دیاریكردنی شوێنەكان.

تۆڕی تەلەفزیۆنی چین لە تویتەر چەند وێنەیەكی ڕۆبۆتە نوێیەكەی لەكاتی كۆكردنەوەی خاشاكدا بڵاوكردەوە و ڕونیكردەوە، ڕۆبۆتەكە دەتوانێت هەشت كاتژمێری یەك لەدوایەك كاربكات و 17.5 كیلۆگرام لە خاشاك هەڵبگرێتەوە و جیابكاتەوە، لەگەڵ جیاكردنەوەی ئەو خاشاكەی دەتوانرێت دووبارە بەكاربهێنرێتەوە بەڕێژەی 98%.

بەمەش ڕۆبۆتەكە دەتوانێت ڕۆڵی كاریگەر لە پاكڕاگرتنی ژینگە و پاراستنی ئاووهەوادا بگێڕێت.

 


 

 

بابەتی پێشتر

هۆشداری لەچالاكبوونەوەی داعش دەدرێت.. 'تیرۆر' لەڕۆژئاوای كوردستان زیادیكردووە

بابەتی دواتر

بایدن بێبەریكراوە لە بینینی ڕاپۆرتە هەستیارەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share