بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی: لە ئێستادا لە قۆناغى دووەمى هەڵمەتی پڕکردنەوە و  چاککردنەوەی شەقامەکانین

بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چاککردنەوە و پڕکردنەوەی شەقامەکانی شاری سلێمانی قۆناغێکی زۆر باشی بڕیوە.

ئەنجومەن حسێن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پاش ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستکرا بە چاککردنەوە و پڕکردنەوەی ئەو شەقامانەی بەهۆی بارانبارینەوە زیانیان پێگەیشتبوو، ئێستا کارەکانی چاککردنەوەیان قۆناغێکی زۆر باشی بڕیوە و تیمەکانمان تەنانەت بە شەوانیش سەرقاڵی کارکردنن.

وتیشی، هەندێک شەقام زیانێکی زۆری پێگەیشتووە، ئێمە سەرەتا لەو شوێنانەوە دەستمان پێکرد، کە بەشی زۆریان شەقامە سەرەکییەکانی شارن و جەنجاڵییەکی زۆریان لەسەرە، ئێستا کارگەی قیری شارەوانیی سلێمانی دەستی بە کارکردن کردووەتەوە، سەرەتا چاڵەکانمان بەشێوەی کاتی پڕکردووەتەوە، هەروەها ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی دەستبکەین بە پڕۆسەی قیرکردن، بۆیە دەتوانین بڵێین قۆناغی یەکەممان بڕیوە و لە قۆناغی دووەمی کارەکانمانداین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت. سەرچاوەکە…
زیاتر ببینە

بڕیاری پێنەدانی مووچە بە فەرمانبەرانی ڤاكسیننەكراو جێبەجێكراوە؟

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێنەدانی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ڤاكسینان وەرنەگرتووە، بریكاری وەزارەتەكە تەئكیددەكاتەوە،…
Total
0
Share