زانیاری نوێ لەبارەی پشووی سبەینێ لە پارێزگای سلێمانی

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەوە ڕووی لە پارێزگای سلێمانی کردووە، پارێزگار دەسەڵاتی داوەتە یەکە کارگێڕی و پەروەردەکان بۆ ڕاگەیاندنی پشوو.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دەسەڵات دراوەتە یەکە کارگێڕییەکان و پەروەردەی قەزا و ناحییەکان، بەپێی کەشوهەوای ناوچەکەی خۆیان پشوو ڕابگەیەنن، بۆ سەلامەتی گیانی خوێندکاران و کارمەندان”.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی پێشبینی كراوە، سبەی دوو شەممە 17ی 1ی 2022 لە باخچەی ساوایان و بازنەكانی یەكی بنەڕەتی، كە ( پۆلەكانی یەك و دوو و سێ ) دەگرێتەوە، دەکرێتە پشوو”.

هاوکات هاوار حەمید، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” پاش راوێژکردن لەگەڵ قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما، پاراستنی تەندروستی مناڵان، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی باخچەکانی مناڵان و بازنەی یەکەمی قوتابخانەکان (یەکەم تا سێیەمی بنەڕەتی) بۆ سبەینێ دووشەممە”.

سەرۆکایەتی شارەوانی کەناروێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” ئاگاداری شۆفێران و دانیشتوانی سنورەکەمان دەکەین کە لە ئێستادا بە هۆی بارینی بەفرەوە ڕێگای سەرەکەی چوارتا کەناروێ و کەناروێ سیوەیل گیراوە بۆ سەلامتی خۆتان بەکاری مەهێنن”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی سەرما و بەفرەوە سبەی لە هەندێک قۆناغی خوێندن لە سلێمانی کرایە پشوو

بابەتی دواتر

ڕێگای دەباشان بۆ تونێلی پێشڕەو داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: پەیوەندی خۆشبوون لەگەڵ بەغداد بۆ دەستەبەركردنی مووچەی خەڵك بێت شانازی پێوە دەكەین

ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، سیاسەتی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشەکان بوو لەگەڵ بەغداد و هەرگیز پەشیمان…
Total
0
Share