بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ئەمشەو و بەیانیدا کاریگەریی شەپۆلی سەرما چڕتردەبێتەوە و لەکۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی داهاتوودا کاریگەرییەکەی کۆتاییدێت.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “کاریگەریی ئەو پاڵەپەستۆ نزمەی ڕوویکردووەتە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە ئەمشەو و بەرەبەیانی سبەینێدا کاریگەرییەکەی چڕتر دەبێتەوە، هەروەها کەشوهەوا بەناجێگیری دەمێنێتەوە”.
وتیشی، شەپۆلی بارانبارین و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و بەئەگەرێکی زۆر ناو سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما بۆ چەند پلەیەکی ژێر سفر دادەبەزێت، لە ڕۆژانی دواتریشدا پلەکانی گەرما لەنزمیدا دەمێننەوە.
بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی پێشبینیشیكردووە، ئەم شەپۆلی سەرمایە تا كۆتایی هەفتە، یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.