مێسی ساڵی 2023 دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە؟

سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاماژە بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین دەکات بۆ ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2023دا گەڕانەوەی مێسی بۆ یانەی بەرشلۆنە ئەگەرێکی بەهێزە، هۆکارەکەش بۆ بوونی چاڤی هێرناندێز بە ڕاهێنەر، هەروەها هاوسەنگبوونەوەی دۆخی دارایی یانە کەتەلۆنییەکە دەگەڕێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، مێسی تاوەکو ئەم ساتە خەونی یاریکردنەوەیە بە درێسی بلاوگراناوە، یاریکردنی بۆ پاریس سان جێرمان بە وادەیەکی کاتی دەزانێت، لەو بارەیەشەوە چاڤی لەلایەن خۆیەوە هەوڵێکی زۆریداوە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە بە دەرەنجامێک بگات.

مێسی لە هاوینی 2021 بە بۆندێکی بێبەرامبەر لە یانەی بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە کرد، تاوەکو ئێستا 16 یاری بۆ یانە فەرەنسییەکەی کردووە لە سەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان، تەنها شەش گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

فەیسبووك لە عێراق ڕێگە بە ڕیكلامی جادووگەری دەدات

بابەتی دواتر

کەشناسیی سلێمانی: شەپۆلی سەرما تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share