لە پەرلەمانی بەریتانیاوە داوای گفتوگۆكردن لەبارەی “تیرۆریستبوون”ی پەكەكە دەكرێت

دیسکی کاروباری کوردەکانی سوریا و تورکیا لە پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکات پێناسەی “تیرۆرست بوون”ی پەکەکە بکرێتەوە و چاو لە بڕیارەکەی دادگای بەلجیکا بکرێت و لەوبارەیەوە بەهەند وەربگیرێت.

ئەو گروپەکە ناویان بەریتانیا All Party Parliamentary Group on Kurdistan in Syria and Turkey (APPG)-یە، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایان لە حكومەتی وڵاتەكەیان کردووە، ” بڕیاری دادگای بەلجیکا بە بنەمابگیرێت و سەرلەنوێ  بابەتی “تیرۆرست”بوونی پەکەکە پێناسە بکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەش پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا شەرمەزار بکات”،

گروپەکە ڕایگەیاندووە، “بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتییان کوژراون و برینداربوون”، داواشی لە حکومەتی بەریتانیا کردووە، کاری زیاتر بکات بۆ ڕێگرییکردن لەو جۆرە کارانە.

سەبارەت بە باکووری کوردستان، گروپەکە کۆی ئەو فشارانەی خستووەتە ڕوو کە لەسەر سیاسەتمەداران و سەرۆکی شارەوانییەکان هەیە، “هەمووشی لەبەر کوردبوونیان بووە”.

(APPG) داوایکردووە بەریتانیا و ئەوروپا بە سیاسەتەکانیاندا بچنەوە سەبارەت بە تورکیا و ئەو فشار و تاوانانە فەرامۆش نەکەن، کە حکومەتی تورکیا بەرامبەر هاوڵاتی کورد و سیاسەتمەدارانی دەیکات.

هاوکات گروپە پەرلەمانییەکە داوای لە حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە، ڕێگەی ئاشتی بۆ ناکۆکییەکانیان بگرنە بەر.

بابەتی پێشتر

زیندانەکانی سوید کێشەی نەبوونی مەلایان هەیە.. ڕێژەی تاوانی موسڵمانان زیادیکردووە

بابەتی دواتر

كازمى: ناگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ جه‌نگى سه‌ركێشانه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێ و هاوڕێكانماندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share