دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن كۆڤاكسەوە گەیشتە یەك ملیار ژەم

نزیكەی 90%ی ژەمە دابەشكراوەكان لەڕێی ئەو پاڵپشتییە داراییانەوە دابینكراوە كە هاوپەیمانی (گافی) بەدەستیهێناوە

سیستمی كۆڤاكسی نێودەوڵەتی كە ئامانج لێی گەیاندنی ڤاكسینەكانی دژ بە كۆڤید-19یە بە وڵاتانی هەژار، بەربەستی سەرەكی تێپەڕاند كە خۆی لە دابەشكردنی یەكەم ملیار ژەمە ڤاكسیندا دەبینێتەوە، وەك ئەوەی یەكێك لە پشتیوانانی سیستمەكە ڕایگەیاند.

سیس بیركلی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری هاوپەیمانی (گافی) بۆ ڤاكسینەكان ڕایگەیاند، قۆناغی یەكەم لە گەورەترین و خێراترین پرۆسەی ڕادەستكردنی ڤاكسین لە مێژوودا.

هاوپەیمانییەكە كۆڤاكسی لە ساڵی 2020دا دامەزراند، بەهاوبەشی هەریەك لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی و هاوپەیمانی (كیبی).

ڕاگەیەندراوەكەی بیركلی لەكاتێكدابوو فرۆكەیەكی لە كینگالی ڕواندی نیشتەوە و تیایدا ژەمی ژمارە ملیاری دابەشكراو لەلایەن كۆڤاكسەوە هەبوو. ژەمی یەكەم لە شوباتی 2021 لە گانا دابەشكرا.

هەموو وڵاتان دەتوانن داوای ژەمە ڤاكسین لەڕێی كۆڤاكسەوە بكەن، بەڵام وڵاتانی هەژار بێبەرامبەر بەدەستیدەهێنن.

بیركی ئەوەشی خستەڕوو، ئاستی ئەو كارە دەزانێت كە بەردەوام پێویستە ئەنجامبدرێت “بۆ پارێزگاری لە هەمووان و چارەسەری پرسی نایەكسانی لە ڤاكسینەكاندا” و دووپاتیكردەوە، “كارەكەمان هێشتا تەواو نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، نزیكەی 90%ی ژەمە دابەشكراوەكان لەڕێی ئەو پاڵپشتییە داراییانەوە دابینكراوە كە هاوپەیمانی (گافی) بەدەستیهێناوە و كۆی بەهاكەی دەگاتە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار.

سیستمی كۆڤاكس هیواخوازی ئەوە بوو ملیارێك ژەم لە كۆتاییەكانی ساڵی 2021دا دابەشبكات، بەڵام كێبڕكێی نێوان وڵاتانی دەوڵەمەند ئەوانەی خواستیان لەسەر هەڵگرتنی ژمارەیەكی زیاتری ژەمەكان هەبوو، ڕێگربوو لە هێنانەدی ئەو ئامانجە لەو كاتەدا.

بابەتی پێشتر

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بیسترا و هۆکارەکەی دیارنییە

بابەتی دواتر

جەنگی داهاتوو بە چ شێوەیەک دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share