مردنی بە خواستی خۆت لە نیوزلەنداش کرا بە یاسایی

دوای ڕاپرسیی خەڵکی نیوزلەندا لەسەر پڕۆژەیاسای “مردن بە خواستی خۆت” و بەدەستهێنانی دەنگی تەواو، ئەمڕۆ پڕۆژەیاساکە پەسەندکرا.

لەمەودوا لە نیوزلەندا هەر نەخۆشێکی چارەسەرنەکراو، یان هەر کەسێکی بەتەمەن بە بەڵگە بتوانێت بیسەلمێنێت توانای مانەوەی لە ژیاندا نەماوە، دەتوانێت بژاردەی “مەرگ بە خواستی خۆت” هەڵببژێرێت.

هەڵبژاردنی “مردن بەخواستی خۆت” کۆمەڵێک مەرجی هەیە، لەوانە ئەو کەسەی ئەو بژاردەیە هەڵدەبژێرێت، پێویستە لەلایەن پزیشکەوە تەنها شەش مانگ کاتی پێدرابێت بۆ ژیان واتە شەش مانگ ژیانی لەبەردەمدا مابێت و بەڵگەنامەکانی مردنی لە داهاتوودا لەلایەن دوو پزیشکەوە قبوڵبکرێن.

ساڵی ڕابردوو پڕۆژەیاسای “مردن بە خواستی خۆت” لە ڕاپرسییەکدا لە نیوزلەندا دەنگی پێویستی بەدەستهێنا.

پێش نیوزلەندا هەریەک لە کەنەدا و هۆڵەندا “مردن بە خواستی خۆت”یان پەسەندکردبوو.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای تەواوبوونی ڕێگای کەلار – کفری حکومەت پارەكەی خەرجناکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ھەر کارێکی تاوانکاریی دژ بە سەقامگیری بێت ڕووبەڕووی دەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share