چیرۆکی ئەو کوڕەی شەش کاتژمێر بە کۆڵ باوکی هەڵگرت تا ڤاکسینی کۆرۆنای لێبدات

وێنەی کوڕێکی گەنجی نیشتەجێی دارستانەکانی ئەمازۆن لە بەرازیل، بەم دواییانە وەک سمبوڵی “سەختیی ڕێگای ڤاکسینکردن” لە جیهاندا ناسرا، کاتێک باوکی شەش کاتژمێر بە کۆڵ گواستەوە بۆ ناوەندێكی ڤاکسینکردن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وێنەکە لەلایەن پزیشکێکی تیمی ڤاکسینکردنەوە لە بەرازیل گیراوە، نیشانی دەدات کاتێک کوڕێک بە ناوی “تاوی، تەمەن 24 ساڵ”، باوکی بە ناوی “واهو، تەمەن 67 ساڵ” دەگوازێتەوە تا لەگەڵ خۆی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا وەربگرێت.

ئەو دوو کەسە کە دانیشتووی ڕەسەنی ناوچەی ئەمازۆنن، شەش کاتژمێر بەناو دارستان و ڕوبارۆچکەکانی دارستانەکەدا ڕێیانکردووە تا گەیشتوونەتە ناوەندەكە.

کلبه‌هایی در جنگل برپا کردند تا احتمال سرایت کم شود

بەپێی ئاماری حکومەتی بەرازیل، تا ئێستا 853 کەس لە خەڵکی ڕەسەنی ئەمازۆن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ئامارێکی دامەزراوەی “ئەپیب” نیشانی دەدات لەنێوان بەهاری ساڵی 2020 تا بەهاری 2021 هەزار کەس لە خەڵکی ڕەسەنی ئەمازۆن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

لە عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەن

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: کلکدارێک کە تەمەنی چوار ملیار ساڵە نەبوونی ژیان لەسەر مەریخ یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share