بۆ یەکەمین جار پاڵەوانێکی موسڵمان لە زنجیرەیەکی مارڤێلدا دەردەکەوێت

لە ترایلەری نوێترین زنجیرەی مارڤێلدا بە ناوی”Ms Marvel”، “کامالا خان” دەردەکەوێت، کە یەکەمین پاڵەوانی مسوڵمانی ناو كارەكانی مارڤێلە.

لەم زنجیرەیەدا کامالا خان، کە ئیمان ڤێلانی ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، کچێکی گەنجی موسڵمانە و حەزی بە یاریی ئەلیکترۆنی و نووسینی خەیاڵییە لەبارەی ئەو خەڵکە بەناوبانگانەوە کە پێیان سەرسامە.

لە قۆناغێکی زنجیرەکەدا کامالا هەستێکی “سەیروسەمەرە”ی دەبێت، ئیدی چەند توانایەکی ناسروشتی پەیدا دەکات و دەبینێت کە ئەویش بووە بەو پاڵەوانانەی پێیان سەرسامە.

مارک ڕوفالۆ کە لای بینەران زیاتر بە “هوڵک” ناسراوە و ڕۆلی ئەو کەسایەتییە دەگێڕێت، وەک پیرۆزباییەک لە تویتەر، ترایلەری زنجیرەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئێمە مارڤێلمان خۆشدەوێت، چونکە ئەو جیهانە دەنوێنێتەوە کە تێیدا دەژین”.

“Ms Marvel” زنجیرەیەکە سەر بە جیهانی تەلەڤیزیۆنیی مارڤێلە و وا بڕیارە مانگی حوزەیران لە “+Disney” نمایشبکرێت.

 

بابەتی پێشتر

گۆڕاوێکی نوێ لە ئیسرائیل دەستنیشانکراوە کە تەواو لە کۆرۆنا جیاوازە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share