دوای هاتنی چەکدارانی داعش بۆ چەند شارێکی عێراق و دروستبوونی ئاڵۆزییەكان، شوێنەوارناسان عێراقیان بەجێهێشت، بەڵام ئێستا پشکنین بۆ شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق دەستیپێکردووەتەوە.
تیمێکی شوێنەوارناسی فەرەنسی، لە پارێزگای زیقار، لە ناوچەی “لارسا”ی سەردەمی سۆمەرییەکان تاتەقوڕێکی چوار هەزار ساڵەیان دۆزییەوە.
دۆمینیکای چارپین، شوێنەوارناسی فەرەنسی و پسپۆڕ لە شارستانیەتی نێوان دوو ڕووبار بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، “تاتەقوڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 19ی پێش زایین و بە زمانی مێخی چەند پیاهەڵدانێکی خودای سۆمەرییەکانی لەسەر نووسراوە.
دوای گەڕانەوەی شوێنەوارناسان، تیمە لێکۆڵینەوە عێراقییەکانش هاوشان سەرقاڵی هەڵکەندن و دۆزینەوەی سیمبول و شوێنەواری دیکەی شارستانییەكانی سۆمەری و ئەکەدین.
شوێنەوارناسە فەرەنسییەکان هەموو هەوڵێکیان لەبارەی ئاشکراکردنی سیمبولەکانی شاری ”لارسا”ی سۆمەرییەکانە و تا ئێستا چەندین نیشانە و تاتەقوڕ وێنەی سەربەردیان دۆزیووەتەوە.
#VIDEO After war and insurgency kept them away from Iraq for decades, members of a French-Iraqi archaeological expedition are making an enthusiastic return in search of millennia-old cultural treasureshttps://t.co/1Pbe4Ul4z7 pic.twitter.com/h4Hk6veHc4
— AFP News Agency (@AFP) January 15, 2022