ئیسرائیل دەیەوێت مزگەوتی گومەزی ئاڵتونیی نوێ بڕووخێنێت

ئیسرائیل بڕیاریدا مزگەوتی عەبدولڕەحمان (مزگەوتی گومەزی ئاڵتونیی نوێ) بڕووخێنێت.

مزگەوتەكە دەكەوێتە باشووری خۆرئاوای قودس، پاساوی ئیسرائیل بۆ بڕیاری ڕووخاندنی ئەوەیە كە “مۆڵەتی دروستكردن”ی پێنەدراوە و لە كاتی نۆژەنكردنەوەیدا گۆڕانكاری لە مزگەوتەكەدا كراوە، لەكاتێكدا نۆژەنكردنەوەكە ساڵانی 2017 و 2018 ئەنجامدراوە.

سەرباری فشارەكان، شارەوانیی حكومەتی ئیسرائیل لە قودس داوایەكی ئاراستەی دادگای شارەكە كردووە و داوایكردووە مزگەوتەكە بڕووخێندرێت كە گومەزی ئاڵتونیی هەیە و هاوشێوەی مزگەوتە بەناوبانگەكەی قودسە، وەك ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرونۆت بڵاویكردەوە.

مزگەوتی گومەزی ئاڵتونی یەكێكە لەو چوار مزگەوتەی گەڕەكەكانی باشووری قودس، مسوڵمانان تەنها ئەو چوار پەرستگایەیان لەو ناوچانەدا هەن.

بڕیاری ڕووخاندنی لەلایەن ئیسرائیلەوە كە هێشتا جێبەجێنەكراوە، لەلایەن دوو كۆمەڵەی ئیسرائیلییەوە كە پشتیوانیی هەڵمەتەكانی نیشتەجێكردنی جووەكان لەو ناوچانەدا دەكەن پێشوازی لێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران: سبەینێ یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە واژوو ناکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، سبەینێ یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە واژوو ناکرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: “پڕۆسەی فەرمی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە…
زیاتر ببینە

مەشهەدانی: پێویستە تورکیا بەردەوامبێت لە بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لە بەردەوامیی بەردانەوەی ئاو کردەوە لەلایەن تورکیاوە. نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود مەشهەدانی…
Total
0
Share