دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان داوای هاوکاری دەکات و دەڵێت، تکایە ئەو ساختەکاریی و سەرکوتکردنە ڕاگرن.
دۆناڵد ترەمپ، لە پۆستێکدا لە فەیسبووک ڕایگەیاند، “هاوکاربن بۆ ڕێگری لە سەرکوتکردنی دەنگەکانتان و ئەم بێ سەروبەرەییە و ساختەکارییە ڕاگرن”.
لە دوێنێوە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە ساختەکاری و نا ڕون ناودەبات و داوادەکات ژماردنی دەنگەکان ڕابگیرێت تا یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکان.
پرسی ژماردن و نەژماردنەوەی دەنگەکان ڕەنگە لە هیچ هەڵبژاردنێکدا هێندەی ئەم هەڵبژاردنەی ئەمریکا قسەی لەسەر نەکرابێت، دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان دەڵێت بژاردنی دەنگەکان ڕاگرن، بایدن دەڵێت بیان ژمێرنەوە.
ئەمە وێنەی پۆستەکەی ترەمپە