فەرەنسا.. پیاوێك بە ‘داسچەقۆ’وە دەستگیركرا

پۆلیسی فەرەنسا

پۆلیسی فەرەنسا ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “پیاوێكیان لە پاریس دەستگیركردووە كە داسچەقۆیەكی پێبووە.”

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی پۆلیس، “پیاوەكە لە هۆتێلێكی بازنەی 11ی پاریس دەستگیركراوە، دوای ئەوەی سەرنشینانی میترۆی ناوچەكە پۆلیسیان ئاگاداكردووەتەوە لە بینینی پیاوێك كە “داسچەقۆ”ی پێبووە، تیمێكی پۆلیس گەڕاون و پیاوەكەیان لە هۆتێلێكدا دۆزیوەتەوە و دوای دەستگیركردنی، خراوەتە ژێر لێكۆڵینەوەوە.”

پۆلیسی فەرەنسا دەڵێت، “ئەو داسچەقۆیەی پیاوەكە پێی بووە، لەو جۆرە بووە كە ماچیتی لە فیلمەكەیدا بەكاریدەهێنێت.”

بەمدواییانە بارودۆخی ئەمنی فەرەنسا لەڕووی ئەنجامدانی هێرشی تاكە كەسییەوە شێواوە و ئەوەش وایكردووە هێزە ئەمنییەكان بە ئاگادارییەوە مامەڵە لەگەڵ هەر گومان و هەڕەشەیەكدا بكەن، بە تایبەت دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا، دوو هێرشی خوێناوی لە پاریس و نیس ئەنجامدران كە هەردووكیان بە چەكی سپی كرابوون و چوار كەس كوژران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دووبەی: هەفتەی داهاتوو زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار لە فڕۆکەخانەکەوە یاخود بۆ فڕۆکەخانەکە گەشتدەکەن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن و ماڵئاوایی کردن لە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لەماوەی هەفتەی داهاتوودا،…
Total
0
Share