پۆلیسی دهۆک سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەفێڵ زیاتر لە 16 ملیۆنیان لە کچێک وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک دانپێدانانی سێ تۆمەتباری بڵاوکردەوە کە بڕی 16 ملیۆن دیناری عێراقی و هەزار دۆلاریان بە فێڵ لە کچێک وەرگرتووە.

لە دانپێدانانەکەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان باس لەوەدەکات، کە ماوەی دوو مانگ دەبێت ویستوویەتی پارە لەو کچە وەربگرێت و هەر جارێک بە فێڵێک پارەی لێوەرگرتووە، تاوەکو گەیشتووەتە ئەو بڕە پارەیە.

تۆمەتبارەکە دەڵێت، “بەو فێڵەی دوو هاوڕێم لە زیندانن پێویستیان بە کەفالەتە پارەم لێوەرگرتووە تاوەکو بڕی پارەکە بووە بە 16 ملیۆن دیناری عێراقی و هەزار دۆلاری ئەمریکی”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک باس لەوەدەکات گەنجەکان سەرجەم ئەو بڕە پارەیەیان خەرجکردبوو، بەڵام لەڕێگەی بنکەی پۆلیسی خەباتەوە پارەکە بۆ خاوەنەکەی گەڕێنراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن سزادەدرێن بە زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵێک تا پێنج ساڵ هەروەها پێبژاردن بەبڕی ملیۆنێک تا پێنج ملیۆن دینار.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی پارتی داوای دۆزینەوە و سزادانی هێرشکەرانی سەر بارەگاکەیان دەکات

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەولێر ئەو باندەی دەستگیرکرد کەبەناوی هەلی کارەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیان دزیبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێک لەسەر وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بڵاودەکاتەوە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “دەزگای چاودێر لەسەرەتای دامەزراندییەوە بە پاڵپشتیی دارایی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كارەكانی…
Total
0
Share