سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەكاندا هەیە

لە سلێمانی بارانبارین هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی ساڵی ڕابردوو، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەكاندا هەیە.

لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی دیكەی باران شارەكانی هەرێمی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەكان چاوەڕوان دەكرێت كاریگەرییەكەی تا دووشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.

بەهۆی بارانەكەوە بەیانی ئەمڕۆ لە چەند گەڕەك و شەقامێكی هەولێر لافاو دروستبوو، لەئاكامیدا پەروەردەی شارەكە تاقیكردنەوەكانی ئەمڕۆی دواخست.

لە سلێمانیش لە بەرەبەیانیەوە بارانبارین دەستیپێكردووە، ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا لەناو سەنتەری شاری سلێمانی 146 ملم باران باریوە، بەراورد بەهەمان كاتی ساڵی ڕابردوو كەمترە كە 226 ملم بووە.

وتیشی، “شەپۆلەكە بەردەوامیی هەیە و بەپێی پێشبینییەكان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شار هەیە”.

لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسەكەی كەشناسی باسی لەوەكرد كە ئەوە پێشبینییە و كەشوهەوا بە چركە دەگۆڕێت.

پێشتر كه‌شناسیی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژى شەممەی هەفتەی داهاتوو بارستە ‏هەواییەکى ساردى “سێبیری” ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە ‏نزمبوونەوە دەكەن.‏

بابەتی پێشتر

لافاو لە بەشێك لە گەڕەكەكانی هەولێر دروستبوو و پەروەردە تاقیكردنەوەكانی دواخست

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان 11 وڵات لە مافی دەنگدان بێبەشدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share