بافڵ تاڵەبانی: با نەورۆز بکەینە سیمبولی ئاشتەوایی و یەکگرتوویی نێوان هێز و لایەنەکان

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی ئاڕاستەی هاوڵاتیان و لایەنەکان کرد و ڕایگەیاند، هیوادارم ئەم بۆنەیە دەرفەتێک بێت بۆ زیندووکردنەوەی گیانی تەبایی و یەکگرتوویی نێوان سەرجەم هێز و لایەنەکان.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ” بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردی و هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و هیوای دڵخۆشی و ئارامیتان بۆ دەخوازم، نەورۆز بۆ ئێمە هەمیشە هێمای بەرگری و نوێبوونەوە و سەرکەوتنە، هیوادارم لەگەڵ بڵێسەی ئاگری ئەم نەورۆزەدا، هەموومان پێکەوە بە رۆحێکی کوردانە و بەرپرسیارانەوە هەوڵەکانمان لەپێناو کوردستانێکی خۆشگوزەران بخەینەگەڕ”.

لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە، ” هیوادارم ئەم بۆنەیە دەرفەتێک بێت بۆ زیندووکردنەوەی گیانی تەبایی و یەکگرتوویی نێوان سەرجەم هێز و لایەنەکان و پێکەوە هاوکار و یەکدەنگ بین لە پێناو دۆزە ڕەواکانی گەلەکەمان و کوردستانێکی ئارام و سەقامگیرمان هەبێت. نەورۆز بکەینە سیمبولی ئاشتەوایی، گەشەکردن و دادپەروەری و پێکەوە کوردستان ئاوەدانتر و هاووڵاتییانمان شاد و خۆشگوزەران بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر و سەرجەم شارەكان بەوشێوەیەیە
خانەنشینان لەبەردەم بانكەكان ڕیزیان بەستووە و پارە نییە

بەهۆی ڕاگەیاندنی دابەشكردنی مووچەكانیان لەمڕۆدا، لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە تائێستا خانەنشینان لە بەردەم بانكەكاندا ڕیزیان بەستووە و لە…
Total
0
Share