نیڤادا.. ئەو ویلایەتە بچوكەی دەتوانێت بایدن بكات بە سەرۆك

ویلایەتی نیڤادا زیاد لە هەر ویلایەتێكی دیكە لە ئێستادا چاوی دیموكراتخوازەكانی ئەمریكای لەسەرە، چونكە تەنها یەكلاكردنەوە و بە دەستهێنانی دەنگی ئەو ویلایەتە كە شەش كۆمەڵەی هەڵبژاردنە، بەسە بۆ ئەوەی بایدن ببێت بە سەرۆك.

جیاكردنەوەی دەنگەكانی ویلایەتی نیڤادا بەردەوامی هەیە، تا بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە 75%ی دەنگەكانی ئەو ویلایەتە جیاكراونەتەوە و دەرئەنجامەكەی تا ئێستا لە بەرژوەندی بایدن-دایە (بایدن 49.3% و ترەمپ 48.7%)ی دەنگە جیاكراوەكانیان بەدەستهێناوە.

جیاوازی دەنگی نێوان هەردوو كاندیدە سەرسەختەكەی سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە نیڤادا كە خاوەنی تەنها شەش كۆمەڵەی هەڵبژاردنە لەئێستادا كەمترە لە 8 هەزار دەنگ.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان تا ئێستا، جۆ بایدن كاندیدی كۆرمارییەكان 264 دەنگی كۆمەڵەی هەڵبژاردنەكانی بەدەستهێناوە و لەبەرامبەردا ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان 214 دەنگی هەیە، بۆ بوون بە سەرۆكیش پێویستە 270 دەنگ مسۆگەر بكرێت.

بابەتی پێشتر

بەسرە.. ناوەندێکی گەورەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی كرایەوە

بابەتی دواتر

ئیدارەی گەرمیان: ئاوارەكان ناچار ناكەین كامپەكان چۆڵبكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share