بەسرە.. ناوەندێکی گەورەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی كرایەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوەندێکی گەورەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، لە شاری بەسرە کرایەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەردانی شاری بەسرەی کردووە و ناوەندێكی گەورەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی کردووەتەوە.

وا بڕیارە ناوەندەکە لە ساڵی داهاتووەوە بکەوێتە کار.

کازمی لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەسرە، هەروەها سەردانی بەندەری “ئوم قەسر”ی کردووە و بەرپرسانی گومرکی بەندەرەکەی بەسەرکردەوە.

لەئێستادا عێراق بەشی هەرەزۆری پێداویستیی خۆی لە گازی سروشتی لە ئێران-ەوە هاوردە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: رۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەستپێکردنی قۆناغ بە قۆناغی خەرجکردنی مووچە دەکات و رۆژی سێشەممەش، دەست…
زیاتر ببینە

ناوی 126 پەرلەمانتاری بەشدارنەبوو ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی دەكرێت

چێوەی هەماهەنگی نووسراوێكی فەرمیی ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كرد كە 126 پەرلەمانتاری بەشدارنەبوونی دانیشتنەكە واژوویانكردووە. نوسراوەكە لەلایەن…
Total
0
Share