وه‌زاره‌تى دارایی فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى نوێی گومرگی گه‌رمیان ده‌ركرد

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ به‌ڕێوەبه‌ری نوێی گومركی گه‌رمیان ده‌ركرد، دواى ئه‌وه‌ى هەردوو به‌ڕێوەبه‌رى پێشووى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ و ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان له‌ پۆسته‌كانیان لابران.

له‌ نووسراوێكدا كه‌ واژووى ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی هه‌رێمى له‌سه‌ره‌ و دوێنێ ده‌ركراوه،‌ به‌ فه‌رمی بڕیاردراوه‌ به‌ دانانى (هێمن نوری) به‌ به‌ڕێوەبه‌رى نوێی گومركی گه‌رمیان.

نووسراوه‌كه‌ تیایدا هاتووه‌، “ئاماژه‌ به‌ نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایی له‌ ڕێككه‌وتى (10ى 1ى 2022)، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه‌ بڕیارماندا به‌ دانانى (ڕائید/ هێمن نوری ئه‌حمه‌د حه‌مید) وه‌ك به‌ڕێوەبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گومركی گه‌رمیان”.

پۆستى به‌ڕێوبه‌رى گومركی گه‌رمیان، به‌ركه‌وته‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستانه‌ و له (3/11/2021)ـه‌وه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوەبه‌رى پێشووى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌ فه‌رمانى وه‌زاره‌تى دارایی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان له‌ پۆسته‌كانیان لابران.

بابەتی پێشتر

کێ دەچێتە جێگەی کیێزا؟ یوڤانتۆس لەگەڵ سێ هێرشبەر لەسەرهێڵە

بابەتی دواتر

ئێران: ئەمریكا بەرپرسە لە تێكدانی ئاسایشی گۆی زەوی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران…
Total
0
Share