ئێران: ئەمریكا بەرپرسە لە تێكدانی ئاسایشی گۆی زەوی

هێزە چەكدارەكانی ئێران، ئەمریكا تۆمەتباردەكات بە تێكدانی ئاسایشی گۆی زەوی و دەڵێت، جیهان گەورەترین زەرەرمەندی لەدەستدانی قاسم سولەیمانییە.

عەمید – ئەبوفەزڵ شكارچی گەورە وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایگەیاند، “هیچ تێكدانێكی ئاسایش بەبێ پشتیوانیی ئەمریكییەكان ناكرێت، ئەمریكا بە هاوكاریی لایەنی تر ڕێكخراوی داعشی تیرۆریستی دامەزراند بۆ لێدانی ئایین، تاوانكارانیان لە چەندین نەتەوە و زمانەوە كۆكردەوە و بەریاندانە عێراق و سوریا و قێزەونترین تاوانیان بەناوی ئیسلامەوە كرد، بەڵام لەڕێگەی قاسم سولەیمانییەوە ڕووبەڕوویان بووینەوە”.

وتیشی، سولەیمانی-یان بەوپەڕی غەدر و لوتبەرزییەوە تیرۆركرد و جیهان بوو بە گەورەترین زەرەرمەندی لەدەستدانی قاسم سولەیمانی.

بەپێی وتەی شكارچی، “ئەمریكا گەورەترین تیرۆریست و لەخۆگری تیرۆریستانە، گەورەترین پێشێلكاری مافی مرۆڤە لە جیهاندا و گەورەترین تاڵانكەری پارەی گەلان و دەرامەتەكانی گەلانی مسوڵمانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئەحمەد شـ.ـەرع: پێویستە هێزەکانی هـ.ـەسەدە و حکومەتی دیمەشق یەکبخرێن

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا و و جەختی لە پێویستیی ئاگربەستی…
Total
0
Share