کێ دەچێتە جێگەی کیێزا؟ یوڤانتۆس لەگەڵ سێ هێرشبەر لەسەرهێڵە

بەهۆی پێکانی فیدریکۆ کیێزاوە، بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس هەوڵەکانیان بە ئاراستەی سێ هێرشبەری دیکە دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، فیدریکۆ کیێزای هێرشبەری یانەی یوڤانتۆس بەهۆی پێکانەوە نەشتەرگەری بۆکراوە، ماوەی دوورکەوتنەوەی تاوەکو کۆتایی وەرز و وەرزی داهاتوو دەخایەنێت، بەم هۆیەشەوە ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری یانە داوای کڕینی هێرشبەرێکی جێگرەوەی کردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لەسەر خواستی ئالێگری، ئیدارەی بیانکۆنێری لەگەڵ سێ هێرشبەری دیکە دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

یەکەم: سەردار ئازمون، هێرشبەرەکەی ئێران تەمەنی 27 ساڵە و نزیکە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی زینیت کۆتاییبێت.

دووەم: جیانلوکا سکاماکا، بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئیدارەی خانمەپیرەکە لەگەڵ ئیدارەی ساسولۆ بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوە سازبکات.

سێیەم: دوشان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەرە ناوازەکەی سڕبیا یەکێکە لە باشترینەکانی ئەوروپا، بەڵام لەلایەن یانەی ئارسیناڵەوە داواکراوە، یوڤی ناچاردەبێت بڕێک پارەی زۆر لە گواستنەوەیدا بەگەڕبخات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share