ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێداگرە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و ده‌شڵێت، ڕێگەناده‌ن هیچ کەسێک هەڕەشە لە هاوبەشەکانى بکات.
موقتەدا سەدر، لە تویتێكدا كه له‌هه‌ژمارى تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تى، “بەرەو پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەڕۆین و دەرگامان بۆ هەندێک کرایەوە و هێشتا گومانی باشمان بەرامبەریان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەین کە هەڕەشە لە هاوبەشەکانمان یان ئاشتی کۆمەڵایەتی تێكبدات، ئەگەر هەر کەسێک بێت”.
پێشیوایه ئه‌وه، گەڕانەوە نیە بۆ شەڕی تائیفه‌گه‌ریی یان توندوتیژی، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه “یاسا فەرمانڕەوا” دەبێت.
ده‌رباره‌ى حکومەتی داهاتوش سەدر دەڵێت، “حکومەتی داهاتوو حکومەتی یاسا دەبێت و ڕێگە بە پێشێلکاریی نادرێت هەر کەسێک بێت”.