مەرجی بەغداد بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا

غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان هۆكاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی داواكارییەكی بەغدادەوەیە كە دەیەوێت هەرێم پاكتاوی دارایی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ و لەگەڵ پاكتاوی دارایی چەند ساڵی رابردوو بكات ئەو كات مووچە دەنێرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرپرسانی عێراق ئەو پەیامەیان بە شاندی هەرێم داوە كە دەبێت پاكتاوی دارایی بكرێت و بەغداد سوورە لەسەر ئەو داوایەی خۆی و ئەوەش هۆكارێكە بۆ دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران.

وتیشی، “پێشتر هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو كە پابەندی رێككەوتنەكانە لەگەڵ عێراق، بەڵام نازانرێت بۆچی تائێستا هەنگاوی كردارەكی بۆ پاكتاویی دارایی نێوان هەرێم و بەغداد نەنراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سۆران: تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی سیدەکان دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەیان دەستگیرکرد کە لە سیدەکان هاوڵاتییەکی کوشت. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ کاتژمێر…
Total
0
Share