دوو کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکران

فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە لە شاری بەغداد راگەیاند.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە پشتبەستن بە بڕیارێکی دادوەر، توانیمان بە هاوکاری لەگەڵ دەستەی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند دوو کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیربکەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە لە میانەی دانانی بۆسەیەکەدا لە ناوچەی حارسییەی بەغداد جێبەجێکراوە”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبارەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە و سەرجەم رێککارە یاساییەکانیان لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر”.

 

بابەتی پێشتر

هێزی کۆماندۆی کوردستان هاوکاریی زیاتر لە 100 خوێندنگە دەكات

بابەتی دواتر

کام گرووپی خوێن زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشکی لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share