نرخى نه‌وت 83 دۆلاری تێپه‌ڕاند

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێی تۆماركرد و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت 83 دۆلاری تێپه‌ڕاند.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌ڕێژه‌ى 3.48% به‌رزبووه‌وه‌ و هاوكات هه‌ر به‌رمیلێك 2.80 دۆلار چووه‌ته‌ سه‌ر نرخه‌كه‌ی، به‌رمیلێك نه‌وتى برێنتیش به‌ 83.65 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌هه‌مانشێوه‌ نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ى 3.87% به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 3.3 دۆلار چووه‌سه‌ر نرخه‌كه‌ى و به‌ 81.26 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه‌، هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌هۆی كه‌مى نه‌وته‌ له‌ ئه‌مباره‌كانى نه‌وتى ئه‌مریكا و كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

سه‌در: ڕێگەناده‌ين هیچ کەسێک هەڕەشە لە هاوبەشەکانمان بکات

بابەتی دواتر

کچێکی تری ئێزدی ڕزگارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share