دوای ئومتیتی، لاپۆرتا داهاتووی سێ یاریزانی بەرشلۆنە یەکلاییدەکاتەوە

دوای نوێکردنەوەی بۆندی ساموێل ئومتیتی، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی بۆندی سیان لە یاریزانە گرنگەکانی دەستپێدەکات.

ڕافائێل یوستی، جێگری سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لەچاوپێکەوتنێکدا بە موندۆ دیپۆرتیڤۆی ڕاگەیاندووە، “هیوادەخوازین بۆندی دێمبیلی نوێبکرێتەوە، ڕاهێنەر ئەوەی دەوێت، ئێمەش هەموو ئەوەمان دەوێت، بەنزیکترین کات ئەو بابەتە یەکلاییدەکەینەوە”.

بەپێی سەرچاوەکە، لەم هەفتەیەدا خوان لاپۆرتا و هاوکارانی لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی دێمبیلی دەست بە دانوستاندنی کۆتایی دەکەن، وەڵامی کۆتایی لە یاریزانەکەشەوە وەردەگرن.

سەرچاوەکە نووسویەتی، پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندەکان لێرەدا ناوەستێت، بەڵکو بۆندی گاڤی و نیکۆ گۆنزالێس بەهەمان شێوە نوێدەکرێنەوە.

لاپۆرتا دەیەوێت بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونی نوێکردنەوەی بۆندی ئومتیتی بە مووچەیەکی کەمتر، بۆندەکانی دیکەش بە نرخی گونجاو نوێبکاتەوە، بەئەگەرێکی زۆریشەوە لەهەموویاندا سەرکەوتوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەی شار بە یەكێك لە ناوەندەكانی ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشانكرا

بابەتی دواتر

دودێک: بینیومە مێسی قسەی بێڕەوشتی بە ڕامۆس و پیپی وتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share