ڕۆناڵدۆ هەڕەشە دەكات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێیوایە تیپەكەی لەتوانایدا هەیە بەسەر هەموو ڕكابەرەكانیدا سەربكەوێت ئەگەر یەكگرتوو بن.

پاش تۆماركردنی سێ گۆڵ بەرامبەر تۆتنهام و دیاریكردنی وەك باشترین یاریزانی یارییەكە، ڕۆناڵدۆ ستایشی هاوڕێكانی كرد و جەختی كردەوە كە ئەگەر پشتی یەك بگرن و كاری باش بكەن لە ڕاهێنانەكاندا ئەوا هیچ یانەیەك لێیان ناباتەوە.

وتیشی: “دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ ئۆڵدترافۆرد و تۆماركردنی سێ گۆڵ لەبەردەم هاندەراندا و هیوادارین لەو ئاستە بەرزە بەردەوام بین.”

ڕۆناڵدۆ جەختی كردەوە كە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید دەیانەوێت بە هەمان ئاستی یارییەكەی تۆتنهامەوە دەربكەون.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هێرشی سەر هەولێر دەستدرێژییە بۆسەر هەموو کورد

بابەتی دواتر

یارییە گرنگەكانی یەكشەممە بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share