دودێک: بینیومە مێسی قسەی بێڕەوشتی بە ڕامۆس و پیپی وتووە

گۆڵپارێزی پێشووی یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید، یێرزی دودێک لە پەڕتوکی ژیانیدا ئاماژە بە چەند ڕووداوێک دەدات، کە لە کلاسیکۆکانی ئیسپانیا ڕوویداوە.

گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە پەڕتوکی ژیانی و ئەزموونکردنی لە خولەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا بڵاوکردووەتەوە، لەبارەی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتینەوە نووسیویەتی، “هاوشێوەی بەرشلۆنە و پێپ گواردیۆلا، مێسی کەسێکی خەڵەتێنەر و زۆریش بێزارکەربوو، بینیومە قسەی بەدڕەوشتی و زۆر نەشیاوی بەرامبەر بە ڕامۆس و پیپی کردووە، بەوجۆرە دەیبینیت، چیتر ناتوانیت وەک کەسێکی لەسەرخۆ لێی بڕوانیت”.

هەروەها لەبارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالییەوە دەڵێت، “کەسێکی تایبەتبوو، تەنها سەرنجی لەسەر خودی خۆی و تواناکانی بوو، زۆر کێبڕکێکاربوو، بەجۆرێک هەرگیز بەخەیاڵتاندا نایەت، کەسێکی براوە بوو”.

سەرەڕای ئەوەی گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە چەندین ساتی مێژوویی لە یانەی شاهانە بەڕێکردووە، لەبارەی ڕائول گۆنزالێسی ئەفسانەی ئەو یانەیەوە دەڵێت، “کەسێکی سەرکێش بوو، لەکۆتاییدا کەسێکی ئاسایی بوو”.

دودێک بۆ ماوەی سێ وەرز لە یانەی ڕیاڵ مەدرید یارییکردووە، بەهەمان شێوە گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپوڵ بوو، گۆڵپارێزی سەرەکی بوو کاتێک یانە سوورە زەبەلاحەکە لە وەرزی 2005 ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا و شاكارێكی بەرامبەر بە یانەی ئەی سی میلان نووسییەوە، كاتێك تایمی یەكەم بە سێ گۆڵی بێوەڵام لەدواوە بوون و تایمی دووەم یارییەكەیان یەكسانكردەوە، دواتر بە لێدانی یەكلاكەرەوە براوەبوون.

بابەتی پێشتر

دوای ئومتیتی، لاپۆرتا داهاتووی سێ یاریزانی بەرشلۆنە یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی دواتر

دەچێتە خولی ئینگلتەرا؟ تۆنی کروس وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share