نەخۆشخانەی شار بە یەكێك لە ناوەندەكانی ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشانكرا

نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی

ئەنجومەنی عێراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان چوار نەخۆشخانەی وەك ناوەندی ڕاهێنان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكان دیاریكردووە، نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی تاكە نەخۆشخانەی هەرێمە و لە نوسراوەكەشدا ڕیزبەندی یەكەمی پێدراوە.

ئەنجومەنی عێراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە فەرمانێکی کارگێڕیدا بە ژمارە (37) لە بەرواری 30ی كانونی یەكەمی 2021 بڕیاریداوە بە دانانی ژمارەیەک سەنتەری ڕاهێنان لەڕیزی سەنتەرەکانی پشتبەستراوی خوێندکارانی پسپۆڕییەکان، بەهۆی بوونی مەرج و ڕێنماییەکان تیایدا.

بەپێی فەرمانەكە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی وەك ناوەندی ڕاهێنانی خوێندکارانی پسپۆڕییەکان بۆ نەشتەرگەری لە ڕیزبەندی یەكەمدا دەستنیشانكراوە.

دەقی نوسراوەكە:

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد میکانیزمی هەماهەنگیی هاوبەشیان واژووکرد

شاندی دیوانی چاودێریی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دیوانی چاودێریی فیدراڵ، میکانیزمی هەماهەنگیی هاوبەشیان سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: زیاتر لە 60%ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زیاتر لە %60ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share