لە زانکۆی ئەنقەرە 30 تورک هێرشیانکردەسەر سێ گەنجی کورد

لەبەردەم کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەنقەرە 30 تورک هێرشیانکردووەتەسەر سێ گەنجی کورد، ژمارەیەک لەوانەی بەتۆمەتی هێرشەکە دەستگیرکرابوون ئازادکراون.

بەپێی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دوو كەس لەو 30 کەسەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، دەستگیرکراون بەڵام دواتر بە فەرمانی دادوەر ئازادکراون بەبێ سزادان.

ئاماژە بەوەشکراوە کسا کۆک و فاتیح تەمەل ئەو دوو کەسەن کە دەستگیرکراون بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر ئەو سێ کوردە بە چەقۆ، بەڵام دواتر بەبڕیاری داواکاری گشتی ئازادکراون، جگە لەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەك لەبارەی دەستگیرکردنی 28 کەسەکەی دیکەوە نەدراوە.

سەرەڕای ئەوەش ئەو سێ گەنجەی هێرشەکەیان کراوەتەسەر تائێستا لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری هەواڵگریی دانیمارك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

سائیرون 90 پەرلەمانتار و چێوەی هەماهەنگی 83 پەرلەمانتاری لە خۆی كۆكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کەرکوک کەسێک کوژرا

کەمێک لەمەوبەر لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانن لە یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل

  هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانییان لە پەسەندکردنی یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن ئەنجومەنی…
Total
0
Share