لە ڕۆژانی پشوودا نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی 24 کاتژمێر کراوەدەبن

بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا بەشێوەی ئێشکگر 24 کاتژمێر کراوەدەبن.

لە ئاگاداریینامەیەكدا بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، “لە ڕۆژانی پشووەکانی سەری ساڵی نوێدا سەرجەم نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگر کراوەدەبن، جگە لەوەی هەریەک لە کلینیکەکانی ڕاوێژکاری و کلینیکە میلـلییەکان جگە لە ڕۆژانی 12/25 و 1/1 دەوام تیایاندا ئاساییدەبێت و لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ تا شەشی ئێوارە دەبێت”.

تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “ئەو هاوڵاتییانەی کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، دەتوانن سەردانی کلینیکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان، داوا لە هاوڵاتییانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ژمارە 122 بکەن”.

بابەتی پێشتر

یەکەم وڵات لە جیهاندا ڤاکسینکردنی هاوڵاتییانی کرد بە ناچاری

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ساڵی داهاتوودا كەمیی خۆراک لە سودان دەگاتە بەرزترین ئاست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ نرخی بەنزینی هەرزان دەبێت. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە…
زیاتر ببینە

یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا لە سلێمانی كۆببنەوە. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، كاتژمێر…
Total
0
Share